راھێنەرانی یانەکانی سلێمانی پلانەکانی خۆیان بۆ دەسپێکردنەوەی خولی نایاب ئاشکرا دەکەن

دواى وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاکییە وەرزشییەکان به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه، زۆرترین زیان بەر یانەکانی تۆپى پێ کەوتووە، ئەمەش بەهۆی وەستانی كێبڕكێكانى خولى نایابى كوردستان،بەوهۆیەوە سه‌رجه‌م پلانى یانه و راهێنه‌ران تێکچووەو له ئێستاشدا راهێنه‌ران چاوه‌ڕوانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ن بۆ داڕشتنه‌وه‌ى پلانه‌كانیان.
راهێنه‌رانى یانه به‌شداربووه‌كانى سلێمانی لە خولى نایابى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن” ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى راهێنانه‌كان وه‌ك ئه‌وه وایه له سه‌ره‌تاوه به‌شدارى خولى نایابى كوردستان بكه‌یت، وه‌ستانى یارییه‌كان به هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌رمان دروست كردووه و ماوه‌ى مانگێك زیاترمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كانمان بخه‌ینه‌وه ئاستى پێشوومان”.
رزگار عه‌لى راهێنه‌رى یانه‌ى سیروانى نوێ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” هاتنى ئه‌م ڤایرۆسه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى ژیان كردووه بوارى وه‌رزشیش یه‌كێكه له‌و بوارانه، یانه‌ى سیروانى نوێ به‌شدار له خولى نایابى كوردستان یه‌كێكه له‌و یانانه‌ى زه‌ره‌رمه‌نده، به‌ڵام ناتوانین هیچ شتێك بڵێن تا ئه‌م بارودۆخه به ته‌واوى نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها تا ئه‌و كاته‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كان ده‌دات و راوێژ به یانه‌كان نه‌كات ئێمه ناتوانین هیچ بكه‌ین، چونكه ماوه‌ى 40 رۆژه تیپه‌كه‌مان دانیشتووه ئه‌وه‌ش زه‌ره‌رى زۆرتر بووه وه‌ك له قازانج بۆ یانه‌كه‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاگامان له خواردن و ههڵسوكهوتوو ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌شقه ئاساییانه‌ى ئهنجامیانداوە نەبووە”.
راشیگه‌یاند:” له %100 ئێمه دووجار زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، چونكه ده‌بێت جارێكی تر له سه‌ره‌تاوه مه‌شق بكه‌ینه‌وه‌و تیپ رێكبخه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌كه‌شمان تووشی زه‌ره‌ر ده‌بێته‌وه راسته ئێمه مووچه‌یه‌كى كه‌م ده‌ده‌ین به یاریزانه‌كانمان، به‌ڵام ئێمه هه‌ر 12 مانگى ساڵ مووچه به یاریزانان ده‌ده‌ین به‌و مه‌رجه‌ى هه‌موو ساڵه‌كه مه‌شق بكات له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام یانه ده‌زانێت كه ئه‌م مانگه مه‌شقمان نه‌كردووه و به‌مشێوه‌یه‌ش بارودۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت ئایا مووچه ده‌دات یان نا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین وه‌ك یانه‌ى سیروانى نوێ خوله‌كه به‌رده‌وامى هه‌بێت و جارێكی تر ده‌ست پێبكاته‌وه و یانه‌كه‌شمان جارێكی‌تر كۆبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناتوانم به‌ڵێنی ئه‌وه بده‌م وه‌ك ئاستى پێشوومان ده‌مێنینه‌وه یان پێچه‌وانه ده‌بینه‌وه”.
كامه‌ران عه‌لى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى نه‌ورۆز دەڵێت:” له راستیدا ئێمه ده‌بێت له سه‌ره‌تاوه ده‌ست بكه‌ینه‌وه به مه‌شقه‌كانمان، چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه خوله‌كه كۆتایى هاتبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى یاریزانه‌كانمان ماوه‌ى 40 رۆژ زیاتره له ماڵه‌وه دانیشتوون، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ یاریزانان په‌یوه‌ندییمان هه‌بووه هه‌ر كه‌سه‌و لەلاى خۆیه‌وه مه‌شقى ئاسایی خۆیى ئه‌نجام داوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌و سووده ناگه‌یه‌نێت به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه مه‌شق بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بیانه‌وێت خوله‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه ده‌بێت له ئێستاوه تیپه‌كان ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه”.
وتیشی:” وه‌ستانى یارییه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر یانه‌كه‌مان دروستكردووە له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه هه‌ر كاتێك بێینه سه‌ر ئاستى به‌رز و ئه‌نجامى گه‌وره به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌رى، به‌ڵام وه‌ستانى خوله‌كه بۆ ئێمه وه‌ك ئه‌وه وایه تازه به‌شدارى خول بكه‌ین، له هه‌مان كاتیش‌دا زه‌ره‌رێكى زۆرى هه‌بووه بۆ یانه‌كه‌مان له پێدانى مووچه بۆ یاریزانان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو كێشانه رووبه‌ڕووى یانه‌كان بووەته‌وه یانه‌ى نه‌ورۆز ته‌نها به یه‌ك ئامانج كه به‌رز كردنه‌وه‌ى نازناوى خولى نایابى كوردستانه به‌شدارى خوله‌كه ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك خۆم به باشى نازانم خولى ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ وه‌رزی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت”.
فریاد حه‌مه حه‌مه یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی لێدوانی خۆی لەسەر وەستانی خولەکە هەیەو دەڵێت:” به گشتى كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كان هه‌بووه راوه‌ستانى خولى نایابى كوردستان، به‌ڵام پێمان باشه خوله‌كه دواى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كان ئه‌م ماوه‌یه‌ى له‌به‌رده‌میاندایه ئاماده‌كارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و تواناى جه‌سته‌یان بگه‌ڕێته‌وه ئاستى پێشوویان، له‌به‌رئه‌وه یاریزان چه‌ند رۆژێك مه‌شق نه‌كات پێوه‌ى دیاره ئه‌گه‌ر نزیكه‌ى دوو مانگ مه‌شق نه‌كات به ته‌واوى كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ری، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت له %70 تواناى جه‌سته‌ییان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه، بۆیه لێتان ناشارمه‌وه كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ئێمه هه‌بوو سه‌رجه‌م پلانهكانیشمان تێكچوو، چونكه بارودۆخى ئه‌نجامه‌كانمان وه‌ك پێویست نه‌بوو له قۆناغى یه‌كه‌م ، ده‌مانه‌وێت له قۆناغى دووه‌م زیاتر خاڵ كۆبكه‌ینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه ریزه‌كانى پێشه‌وه‌ى خوله‌كه”.
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى راهێنه‌رى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” ئێمه یه‌كێكین له‌و یانانه‌ى كه داوا ده‌كه‌ین خولى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامى هه‌بێت و ته‌واو بكرێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌و یانانه‌ى كه ده‌ڵێن خوله‌كه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێمه یاریزانه‌كانمان راسپاردووه كه به ته‌نیا بجووڵێن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تواناى جه‌سته‌ییان دانه‌به‌زێت، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه زۆره‌ى نابێت كه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا مه‌شق بكه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو بارودۆخه ناخۆشه من گه‌شبینم به‌وه‌ى تیپه‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆی”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لە سعودیە ژیان ئاسایی بووەوە
2021-03-07 -
پاپا فرانسیس بەرەو موسڵ بەرێکەوت
2021-03-07
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17