سالار مەحمود راوێژکاری بەرهەم ساڵح دەستی لەکارکێشایەوە

0
678

SNN

سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق دەڵێت: “لەمڕۆوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لەو پۆستە راگەیاندووە و داواکارییەکەشم قبوڵکراوە”.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک سالار مەحمود ئەوەشی نووسیوە: “لەدوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق لە 1/1/2019 تا لە رۆژی 30/6/2020 بەویستی خۆم دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشی د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ پێشکەشکرد”.

ئاماژە بەوەشدەکات “سەرۆککۆماری عێراق دەستلەکار کێشانەوەکەیان قبوڵ کردووە و هیوای سەرکەوتن بۆ تیمی کوردستان لەبەغدا دەخوازێت”.
دەقی روونکردنەوەکە:

بۆ رای گشتی بەڕێز
لە دوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق لە 1/1/2019 تا لە رۆژی 30/6/2020 بەویستی خۆم دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز کاک د بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ پێشکەش کرد. بە سوپاسەوە بەڕێزیان دەستلەکار کێشانەوەکەیان قبوڵ کرد. وە سوپاسی متمانەی دەکەم لە ماوەی کارکردنمان. بەهیوای سەرکەوتن بۆ تیمی کوردستان لەبەغداو بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان.
رای گشتی کوردستان و هەموو لایەک ئاگادار دەکەم کە لە رۆژی 30/6/2020  ەوە لەو بەرپرسیارێتیە نەماوم.
وەک هەمیشە لەهەر جێگەو پێگەیەکدا بم هیواو ئامانجم تەنیا خزمەتکردنی کوردو کوردستانە.
لەگەڵ رێزدا
سالار مەحمود

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this