پیشه‌گه‌رێكی خولی ئینگلیزیی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌كات

0
162
قه‌حتان جەسیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق

SNN Sport

قه‌حتان جەسیر راهێنه‌ری  هه‌ڵبژارده‌ی  لاوانی عێراق بریاریدا به‌ بانگهێشتكردنی  عه‌لی حه‌مادی پیشه‌گه‌ری عێراقی  کە له‌ ریزی یانه‌ی سوانزی ستی ئینگلیزی یاری دەکات.

باوكی ئه‌و یاریزانه‌  له‌ لێدوانێكیدا  کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوەتەوە وتی ” قه‌حتان جەسیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق پێی ڕاگه‌یاندین به‌وه‌ی كوڕه‌که‌م عه‌لی حه‌مادی  له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ ده‌بێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ كۆتاییه‌كانی ئاسیا “.

رونیكرده‌وه‌ كه‌ ” عه‌لی زۆر دڵخۆشه‌ به‌م بانگهێشتكردنه‌ ، نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی شه‌رفه‌ بۆ هه‌موو یاریزانێكی عێراقی و دووپاتی كرده‌وه‌ بۆم  كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا بێت پێشكه‌شی ده‌كات له‌ پێناو سەلماندنی به‌هره‌كه‌ی “.

جێی باسه‌ كه‌ حه‌مادی  له‌ ریزی تیپی یه‌كه‌می یانە  ئینگلیزییه‌كه‌ یاری ده‌كات پاش سه‌رخستنی له‌ تیپی  لاوانه‌وه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this