ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی

0
248
بەرشەلۆنە

SNN Sport

دوای لە دەستدانی چەند خاڵێک و دوو یەکسانبوونی لەسەر یەک، یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 3-1 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوە.

 

یاریەکە لە رکابەرییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا بوو، لە یاریگای یانەی ڤیاریاڵ ئەنجام درا، یانەی بەرشەلۆنە سەرەتا لە خولەکی 3  بە گۆڵی پاو تۆرێس پێشکەوت کە بە هەڵە لە خۆیانی کرد.

 

دوای ئەم گۆڵە یانە کەتەلۆنیەکە  مۆرینۆ توانی لە خولەکی 14 ئەنجامەکە بۆ ڤیاڕیاڵ یەکسان بکاتەوە، بەڵام لویس سوارێز بە لێدانێکی جوان توانی لە خولەکی 20 گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی یانەکەی بکات.

 

لە خولەکی 45 گریزمان توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی بکات و گێمی یەکەم 3-1 تەواو بوو.

 

لە گێمی دووە، کیکی سیتین ئانسۆ فاتی بەشداری پێکرد، ئەویش توانی لە خولەکی 87 گۆڵی چوارەم بکات، لە کۆتایدا یاریەکە 4-1 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.

 

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی دووەم بووە 73 خاڵ و 4 خاڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگەوە دێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this