گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 6/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
577
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە 6/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • ژیان گەڕایەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە باشترین یاری خۆی لە سەردەمی کیکی سیتین ئەنجامداو توانی بە ئەنجامێکی گەورەو 4-1 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوەو هیوا بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا گەڕایەوە.
  • بارتۆمیۆ دەتەقێتەوە” ڤار دادپەروەر نیە” هەموو کات هاوکاری یەک یانە دەکات”.
  • ئابڕووچوونێکی تری ڤار لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت لە خولی ئیسپانیا.

 

مارکا:

  • ریتمی پاڵەوان.
  • یانەی ریاڵ مەدرید پارێزگاری لە پێشەنگی دەکات دوای ئەوەی 1-0 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دەباتەوە.
  • رامۆس بە لێدانێکی تری سزا گۆڵ دەکات دوای ئەوەی ڤار ئەژماری دەکات یانەی ریاڵ مەدرید 3 خاڵی تر بەدەست دەهێنێت.

ئاس:

  • ریاڵ مەدرید نازناوەکە لە دەستەکانیدایە.
  • ئاتلەتیک بیلباو 1-0 ریاڵ مەدرید.
  • گۆڵێکی رامۆس بە لێدانی سزا دوای بینینەوەی حاڵەتەکە لە لایەن ڤارەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو بردنەوەی نازناوەکە دەبات  لە یارییەکی تری خولەکە کە مشتومڕی بە دوای خۆیدا هێنا.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین وێنەی خۆی دەردەکەوێت و 4-1 لە یانەی ڤیاریاڵ دەباتەوە.
  • سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رەخنە لە تەکنەلۆژیای ڤار دەگرێت و دەڵێت” لەم وەرزە بە سوودی یەک یانە بڕیار دەدات”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بەرشەلۆنە گەڕایەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی کاریگەر گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 4-1 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوەو سوارێز گۆڵێکی سەرسوڕهێنەر دەکات.
  • کیکی سیتین رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ململانێی بردنەوەی نازناوەکە ببێت.
  • ڤار جارێکی تر دێتەوە بۆ مەدرید. لێدانی سزای دژی یانەی ریاڵ مەدرید ئەژمار نەکردو رامۆس لە رائول گارسیای دا.
  • گریزمان گۆڵێکی نایاب دەکات و سوارێز دەدرەوشێتەوەو ژمارەکەی کوبالا یەکسان دەکاتەوە و فاتی کۆتایی بە گۆڵەکان دەهێنێت و میسی دوو گۆڵ دروست دەکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this