سوپای تورکیا لەبنکەیەکی سەرەکی لەلیبیا ناچار بەکشانەوە کرا

0
762

SNN-

بەهۆی ئەو گورزە کوشندەیەی لەسەربازگەی (وەتییە) بەر سوپاکەی کەوت، هێزەکانی تورکیا لە لیبیا و بەجێگیرکراویی لەو بنکەیە ناچار بەکشانەوە کران کە 140 کم کەوتۆتە باشووری تەرابلوسی پایتەخت.

عەمید خالید مەحجوب فەرماندەی باڵا لە سوپای نیشتمانی لیبیا وتی: “لەگەڵ تورکەکان لەجەنگێکی تەواوداین، چونکە ئەوان چاویان لەو نەوتەیە کە لەلیبیا هەیە”.

وتیشی: “دوێنێ فڕۆکەکانی سوپای نیشتمانی لیبی بۆردوومانی سیستمی رادار و قافڵەیەکی سوپای تورکیایان کردووە و لەڕێگەی 9 هێرشی ئاسمانییەوە زیانێکی گەورە بەر هێزەکانی ئەردۆغان کەوتووە لەبنکەی وەتییە”.

مانگی ئایاری رابردوو سوپای حکومەتی ویفاقی نیشتمانی دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەی 2 مانگ توانیی بنکەی سەربازیی وەتییە کۆنترۆڵ بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this