حوزەیران بووە مانگی بووژانەوەی کەرتی پیشەسازی ئەڵمانیا

0
681

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە 6 تەمموز راپۆرتە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەکرد، کە کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنای ئەو وڵاتە بە ڕێژەی 10.4% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە مانگەکانی نیسان و ئایار.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوو وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی داخستنی زۆربەی کارگەکان، وەک رێکارییەک بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، رێژەی بەرهەمهێنان لە کەرتی پیشەسازی ئەو وڵاتە لە ماوەی ئەو چەند مانگەکدا 15% دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە ئەمە ژمارەیەکی زۆر بەرزبوو، بەڵام بەهۆی کرانەوەی کارگەکان لە مانگی حوزەیراندا ئەو کەرتە بە رێژەی 10.4% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیو وا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا زیاتریشبێت.

بەشی بکە لە
تاگەکانئەڵمانیا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this