كوردێك بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بێته‌ وانه‌بێژى خولێكى راهێنانى راهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌ب

0
314
هاوبیر عه‌بدوڵڵا

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د  – SNNsport

 

بۆیه‌كه‌مجار راهێنه‌رێكى كورد ده‌بێته‌ وانه‌بێژى خولێكى راهێنانى راهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌ب بۆ یاری كیك بۆكسینگ و  خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتى كیك بۆكسینگى جیهانه‌وه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌.

هاوبیر عه‌بدوڵڵا  پاڵه‌وانى پێشووى عێراق و كوردستان و راهێنه‌رى ئێستاى هه‌ڵبژارده‌ى كیك بۆكسینگى عێراق و وانه‌بێژى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك تاكه‌ وانه‌بێژ له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌شداره‌ له‌ خولى راهێنانى راهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌ب كه‌ زیاتر له‌350 راهێنه‌ر له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌ب به‌شداره‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوبیر عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به‌تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى وتى:” هه‌ست به‌ خۆشییه‌كى زۆر ده‌كه‌م كه‌ تاكه‌ راهێنه‌رم له‌ عێراق ده‌ستنیشان كرام بۆ وتنه‌وه‌ى چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌م خوله‌دا كه‌ زیاتر له‌350 راهێنه‌ر له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌ب به‌شداربوون و21 راهێنه‌ر له‌ عێراق به‌شدارن كه‌ 9 راهێنه‌رى له‌ شارى سلێمانین”.

راشیگه‌یاند:” گرنگى به‌شداریكردنى كوردێك له‌ خولێكى فه‌رمیدا بۆ خۆى سه‌ركه‌وتنه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتانی ترى جیهان بزانن كه‌ ئێمه‌ى كوردیش هیچمان كه‌مترنیه‌ له‌ ئاست به‌رزى یاریزان و راهێنه‌رانى جیهان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌رپرسان به‌و شێوه‌یه‌ پشتگیرى یاریزان و راهێنه‌ری كورد ناكه‌ن كه‌ نوێنه‌رایه‌تى كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ و كیشوه‌رى ئاسیا، به‌ڵام من ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ناكه‌م كه‌ به‌رپرسان پشتگیریم بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌و راهێنه‌ر و یاریزانان و هاوڕێیانه‌م ده‌كه‌م كه‌ له‌ بواره‌كه‌دان”.

له‌ خوله‌كه‌دا شەش راهێنه‌ر وانه‌كان به‌ شێوازى ئۆنلاین ده‌ڵێنه‌وه‌ كه‌ هاوبیر عه‌بدوڵڵا تاكه‌ راهێنه‌رى كورد و عێراقە به‌شداره‌ شان به‌ شانى سێ راهێنه‌رى ترى كیشوه‌رى ئاسیا و دوو راهێنه‌رى كیشوه‌رى ئه‌وروپا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this