
ئاریان رۆبن ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی ئاماژه بۆ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی له بریاری وازهێنانی له تۆپی پێ ده‌كات ، پاش كۆتاییهاتنی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆر‌ونا كه جیهان تیایدا گوزه‌ر ده‌كات و هۆكاری راگرتنی چالاكی تۆپی پێ بووە .
ئاریان رۆبن له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه پێگه‌ی یانه‌ی بایرن میونخ له پێگه‌ی ( گۆڵ ) وه‌ریگرتووه بڵاویكرده‌وه وتی ” سه‌ره‌تا پاش وازهێنانم به هیچ شێوه‌یەك بیری تۆپی پێم نهكردەوه ، به‌ڵام پاش ئه‌وه قۆناغێك هه‌بوو تیایدا بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م به بیردا هاتووه بۆ یاریكردن جارێكی تر “.
هه‌روه‌ها وتی ” ئه‌م بیرۆكه‌یه ماوه بۆ ماوه به بیرم دێته‌وه ، كاتێک ئێستا پێده‌چێت نامۆ بێت بۆ هه‌مووان به هۆی ڤایرۆسی كورۆناوه ، به‌ڵام كاتێک یاریه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ره‌نگه جارێكی تر ئه‌م ئاره‌زووە بگه‌رێته‌وه ” .
وتیشی “له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو سه‌رقاڵ بووم ، ژماره‌یه‌ك له یارییه‌كانی بایرن میونیخ-م نه‌بینی ، چونكه بڕیارمدابوو ته‌واوی ته‌ركیزی خۆم بخه‌مه سه‌ر خێزانه‌كه‌م و مناڵه‌كانم و ئێستا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی داهاتووم پلانم هه‌یه ” .
له كۆتاییدا وتی ” كاتێک واز دەهێنێت ، كه‌س چاوه‌ڕێت ناكات ، به‌ڵام پێویستت به شتێكه شایسته‌ی هه‌ڵسانه‌وه بێت ،پاش وازهێنان هیچ شتێكی دیاریكراوم نیه له مێشكمدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بدا ” .
جێ باسه رۆبن له هاوینی رابردوودا بریاری وازهێانی دابوو ، پاش كاروانێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له یانه‌كانی وه‌كو ریاڵ مه‌درید وچێڵسی و بایرن میونیخ .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سێ کەس لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
2020-06-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17