ئه‌لێگری ئاماده‌یی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ نیشاندا

0
428
ئەلێگری

SNN Sport

ماسیملیانۆ ئه‌لێگری راهێنه‌ری  ئیتاڵی پیشووتری یانەی یۆڤانتۆس رایگه‌یاند: ئاماده‌یە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جیهانی راهێنان ،ئەمەش پاش  دوركه‌وتنه‌وه‌  له‌ یاریگاكان لە وه‌رزی رابردوودا له‌ پاش جێهێشتنی یانه‌ی یۆڤانتۆس.

ناوی ئه‌لێگری  له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌ چه‌ندین یانه‌وه‌ گرێدرابوو، پێده‌چێت  له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی ده‌سته‌ی هونه‌ری و یاریزانانی یه‌ده‌گ .

ئه‌لێگری له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا وتی:” پشوومدا پاترێکانم بارگاوی كرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م  له‌ لیڤۆرنۆ مامه‌وه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی ” گرنگ نیه‌ له‌ كوێ كار بكه‌م ، بۆ‌ یانه‌یه‌ك ده‌گه‌رێم بیەوێت به‌شداریم پێبكات  له‌ پرۆژه‌ و خاوه‌ن خواستبێت بۆ ركابه‌ریكردن و بردنه‌وه‌ “.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك كه‌ ئایا خولی ئیسپانی خۆش ده‌وێت وتی:” كێ ده‌ڵێت نه‌خێر بۆ پرسیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ ؟ كه‌س نیه‌ “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this