سویسرا.. پڵنگێک خاوەنەکەی خۆی کوشت

0
425

SNN-

دەسەڵاتدارانی باخچەی ئاژەڵانی زیورخ لەسویسرا رایانگەیاند “پڵنگێک هێرشی کردۆتە سەر پاسەوانە 55 ساڵەکەی و بەهۆی ئازارگەیاندنی زۆر بەجەستەی خاوەنەکەی، گیانی لەدەستداوە”.

لەکاتی رووداوەکەدا سەردانکەرانی ئەو باخچەیە هاوار و ناڵەیان بەرز بۆتەوە و ئیدارەی باخچەکە بەهانای خاوەنی پڵنگەکەوە چوون، بەڵام بێ ئەنجام بووە.

پڵنگەکە لەجۆری مێیەی سایبیریی بووە و ناوی ئیرینا بووە، خاوەنەکەی کە ژنێکی کارمەندی ناو باخچەکەیە، بەهۆی هێرشەکەوە بریندار بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

ئەو پڵنگە ساڵی 2015 لەدایکبووە و پۆلیس لەهۆکاری ئەوە دەکۆڵێتەوە کە بۆچی لەیەک کاتدا پڵنگەکە و پاسەوانەکەش پێکەوە لەناو قەفەسەکەدا بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this