دێرین مه‌حمود:كۆرۆنا یارییه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی كچانی نیمچه‌ ئیفلیج كردووه‌

0
313
دێرین مه‌حمود

حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport

دێرین مه‌حمود كچه‌ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی  فوتساڵی عێراق  و شاری کەرکوک،  له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی باس  له‌ كاریگه‌رییه‌كانی  رێكاره‌كانی خۆپاراستن  له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌ر كچان ده‌كات و ده‌ڵێت ” بێگومان رێكاره‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردووەته‌ سه‌ر چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌ گشتی و له‌ یارییه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی كچان به‌ تایبه‌تی ، كه‌ تا راده‌یه‌كی زۆر نیمچه‌ ئیفلیجی كردووه‌ و بگره‌ له‌ ئێستادا نیه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی” به‌ هۆی ئه‌وه‌ی فوتساڵ  به‌ تایبه‌تی بۆ كچان  له‌ هۆڵ ده‌كرێت و هۆڵه‌كان داخراون ، نه‌متوانیوە وه‌كو پێویست راهێنان بكه‌م ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر لێهاتووی جه‌سته‌ییمان و توانا هونه‌رییه‌كانمان به‌ هۆی دابڕانه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ سه‌ر ئاستی خۆم هه‌ر ده‌رفه‌تێكم  بۆ ره‌خسابێت راهێنانم كردووه‌”.

دێرین ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ ” هه‌ر پلانێك په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ژیان ، هه‌ركاتێك دۆخه‌كه‌ ئاسایی بووه‌وە به‌ پلانی  تۆكمه‌ و چڕ ده‌گه‌رێینه‌وه‌ یاریگاكان “.

له‌ كۆتاییدا و سه‌باره‌ت  به‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه‌ دێرین مه‌حمود وتی:  به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا هیچ پاڵه‌وانێتییەك نیه‌ ، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌کە نیە‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this