ئانسۆ فاتی مێژوو لەگەڵ بەرشەلۆنە دەنوسێتەوە

0
295
ئانسۆ فاتی

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ” مۆندۆ دیپۆرتییڤۆ”ی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌  ئا‌نسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌  توانی گۆڵی ژماره‌ (9000)  له‌ میژووی تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ تۆمار بكات ،پاش ئه‌وه‌ی فاتی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ تۆمار كردنی گۆڵی چواره‌می تیپه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاریاڵ  له‌ رکابەرییەکانی هه‌فته‌ی 34ی ئه‌م وه‌رزی لالیگادا .

به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵە ناوی چووه‌ نێو میژووه‌وه‌ له‌ فراوانترین ده‌رگاكانیه‌وەو توانی گۆڵی ژمارە 9000 بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بکات لە مێژووی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیەکاندا.‌ .

یانەی به‌رشه‌لۆنە توانی سه‌ربكه‌وێت  له‌ كۆتاییهێنانی بە یارییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ڤیاریاڵ به‌ ئه‌نجامی 4-1 و پارێزگاری له‌ جیاوازی 4 خاڵ بكات له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this