گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 7/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
578
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە 7/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئەمە بابەتێکی تووڕەیی و بەخیڵییە دژی ریاڵ مەدرید.
  • لە یانەی ریاڵ مەدرید تووڕەیی هەیە بەهۆی لێدوانەکانی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەوە بارتۆمیۆ کە وتبووی” تەکنەلۆژیایی ڤیدیۆیی ڤار لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیارەکان دەدات”.
  • یانەی سڤییا 1-0 لە ئیبار دەباتەوەو پلەی چوارەمی بەهێزتر دەکات.

ئاس:

  • یانەی ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانیایە بە ڤار و بە بێ ڤاریش.
  • لە یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی بەرشەلۆنە رەخنەی لە ڤار گرت، لێدانە سزاکەی ڤاران لە کامپ نۆ بە بیر دەهێننەوە کە ئەوکات بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لێدانی سزا ئەژمار نەکرا.
  • تەنانەت بە بێ تەکنەلۆژیایی ڤیدیۆیش یانەی ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێت.

سپۆرت:

  • ئیتر بەسە.
  • رۆژنامەی سپۆرت هێرشدەکاتە سەر ژووری ڤار و ناوبژیوانان و تۆمەتباریان دەکات کە هاوکاری یانەی ریاڵ مەدرید دەکەن  و داوای راگرتنی هاوکارییەکان بۆ ئەو یانەیە دەکەن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • سێ رمەکەی یانەی بەرشەلۆنە.
  • دەرکەوتنی نوێی هەر سێ یاریزان میسی، سوارێز و گریزمان بە ئاستێکی بەرز و لێکتێگەیشتن لە نێوانیانداو جوڵەی میسی و گریزمان زیاتر مەترسی دروستکرد و بۆشایی زۆر دەکردەوە.
  • خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی مشتومڕ لە خولی ئیسپانیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this