لەبارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد

0
624

SNN

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی بەڕێوەچوونی  تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی چەند بڕیارێکی دەرکرد، لە نێویشیاندا لە هەموو ئاستەکانی بەرپرسیارێتی سەردان و بەسەرکردنەوەی ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان رێگەپێدراو نیە.

لە فەرمانە وەزارییەکەدا هاتووە، لە هەموو ئاستەکانی بەرپرسیارێتی سەردان و بەسەرکردنەوەی ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان رێگەپێدراو نیە دەکرێت بەرپرسی یەکە ئیدارەییەکان و پەروەردەکان (وەزیر، بریکاری وەزیر، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان، سەرپەرشتیاران سەردانی کارگێڕی ناوەندی تاقیکردنەوەکان بکەن.

ئاماژەش بەوەکراوە بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەر و مامۆستایانی چاودێر رێگایان پێ نادرێت مۆبایل ببەنە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، دەتوانن مۆبایلەکانیان لە ئیدارەی ناوەندی تاقیکردنەوەکان دابنێن.

بە گوێرەی کۆتا بڕیاریش رووماڵکردنی هۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان لەلایەن میدیاکانەوە قەدەغەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this