عێراق.. دەستەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی تیرۆركردن پێکهێنرا

0
210

SNN

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستەیەكی بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی تیرۆركردن لە عێراق دەکەن.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە: دەستەكە لە سێ دادوەر و ئەندامێكی داواكاری گشتیی پێكهاتووە كە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی تیرۆركردن لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكانی دیكە دەكەن.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ‌ دووشەممە شیکەرەوەی دیاری بواری ئەمنیی، هیشام هاشمی لە بەردەم ماڵەكەی لە ناوچەی زەیونە لە شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوە، تیرۆركرا.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە تیرۆركردنی هیشام هاشمی رانەگەیاندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this