چین… پاسێکی خوێندکاران کەوتە ناو رووبارێکەوە و 21 کەس مردن

0
178

SNN-

بەهۆی خۆکێشانی بە بەربەستێکی سەر شەقامەکەدا، پاسێکی خوێندکاران لەشاری ئانشون-ی چین کەوتە ناو رووبارێکەوە و لانیکەم 21 کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی چین بڵاویانکردۆتەوە، لەڕووداوەکەدا زیاتر لە پانزدە خوێندکاریش بریندار بوون و پاش ماوەیەک پاسەکە لەناو رووبارەکە هێنراوەتە دەرەوە.

پاسەکە کەوتۆتە ناو رووباری بەخزان لەهەرێمی کویتشۆی باشووری خۆرئاوای چین و پاش خۆکێشانی بەبەربەستێکدا لانیکەم 21 سەرنشین خنکاون لەئاودا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this