ئه‌لكا‌نتارا نایەوێت لە ژێر دەستی گواردیۆلا یاری بکات

0
560
ئەلکانتارا

SNN Sport

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌ جیهانییه‌كان  رایانگەیاند كه‌ تیاگۆ ئه‌لكا‌نتارای ئیسپانی و  ته‌مه‌ن 29 ساڵ  بایه‌خ نادات به‌كاركردن  له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری ئیسپانی یان په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان  له‌ ئه‌گه‌ری به‌دستهێنانی گلۆپی سه‌وز بۆ رۆیشتن  له‌ تیپی یانه‌ی بایرن میونیخی ئه‌ڵمانی.

ئه‌لكا‌نتارا گرێدراوه‌ به‌ یانه‌ی بایرن میونخەوە به‌ گرێبه‌ستێك  تا ساڵی 2021 سەرەڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی خسته‌ به‌رده‌می وه‌كو ئه‌وه‌ی  ئەو دەیوست، ئه‌مه‌ش به‌ پێی دانپیادانانی خودی رۆمینیگه‌ ، به‌ڵام گفتوگۆكان له‌ نێوان هه‌ردوولا گه‌یشته‌ رێگایه‌كی داخراو و تا ئێستا ماوەتەوە .

ئەلکانتارا لە لایەن یانەکەی پێشوویەوە بەرشەلۆنە، گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت و گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە یەکێکە لە ئەگەرەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this