پاش دیارنەمانی سەرۆک چاوەڕوانی 3 سیناریۆ دەکرێت

0
297
کیم جۆن ئون

دیارنەمانی کیم جۆن ئونی 35 ساڵ، گومانی زۆری لای هاووڵاتانی جیهان بە گشتی و کۆریای باکوور بەتایبەتی دروست کردووە، کە ئایا سەرۆک بۆچی دیار نەماوەو ئێستا دەبێت لەکوێبێت.

هەرچەندە دەنگۆی مردنی سەرۆک کیم بڵاوە، بەڵام چەند رۆژێک پێش ئێستا لە رێگەی رادیۆی نەتەوەی کۆریاوە قسەی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردوو تێیدا دەستخۆشی لە کرێکاران و فەرامانبەرانی وڵاتەکەی کرد.

لە پاش دیارنەمانی کیم جۆن ئون جیهان چاوەڕوانی 3 سیناریۆ دەکات کە برتین کەمانەی خوارەوە.

1- دووبارە دەرکەوتنەوەی:
لە هەموو سیناریۆکانی دیکە چاوەڕوانکراوترە، دوای ماوەیەک سەرۆک کیم دەگەرێتەوە بە تەندروستییەکی باشەوە و تەواوی دەسەڵاتەکان دووبارە دەگرێتەوە دەست، لەو کاتەشادا رەنگە بڵێت هۆکاری دیارنەمانم ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

2- دوورکەوتنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر:
ئەم ئەگەرە هەرچەنە لاوازە بەڵام لەهەمان کاتدا چاوەڕوانکراوە، لە کاتێکدا گەر کیم جۆن ئون دەرنەکەوترەوە ئەوا خوشکەکەی تەواوەی دەسەڵاتەکانی دەگرێتە دەست وەک براکەی بەبێ کەم و زیاد.

3- راگەیاندنی مردنی سەرۆک
ئەمە یەکێکە لە ئەگەر بەهێز و مەترسیدارەکان، کاتێک کیم جۆن ئون هەواڵی گیانلەدەستدانی بڵاودەکەنەوە، گەر خێزانەکەی بە خێرایی جڵەوی دەسەڵات نەگرنە دەست، رەنگە تەواوەی سیستمی سیاسی و سەربازی لە کۆریایی باکوور بڕوخێت، ئەو کاتەش وڵاتەکە یان لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا دەگیرێت یان لەلایەن چینەوە، دووبارە سیستمی سیاسی و سەربازی بۆ دادەرێژرێتەوە.

بەشی بکە لە
تاگەکانجیهان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this