ڤیدیۆ:ئەیسی میلان ریمۆنتادای بەسەر یۆڤانتۆس تۆمار کرد

0
679
ئەیسی میلان

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەیسی میلان توانی ریمۆنتادا بەسەر یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ بکات و یاریەکەی 4-2 لێ بباتەوە.

یاریەکە لە ناو یاریگای سانسێرۆ ئەنجامدرا، هەردو یانە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، ئەم گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس سەرەتا توانی لەخولەکەکانی  47 و 53 دوو گۆڵ لە لایەن رابیۆت و رۆناڵدۆ بکات و 2-0 پێشبکەوێت.

دواتر یانەی ئەیسی میلان بێهیوا نەبوو گەڕایەوە بۆ دۆخی یاریەکە، توانی لە خولەکەکانی 62،66،67،80 لە لایەن یاریزانان، ئیبراهیمۆڤیچ، کیسی، لیاو و ریبیچ  چوار گۆڵ بکات و یاریەکە 4-2 بباتەوە.

بەم دۆڕانە یانەی یۆڤانتۆس نەیتوانی سوود لە شکستی لازیۆ بە یانەی لیچی 2-1 ببینێت و جیاوازی خاڵەکانی بۆ 10 خاڵ زیاد بکات.

ئەیسی میلان توانی دوو پلە سەربکەوێت و لە ئێستادا لە پلەی پێنجەم دەبینرێت بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ.

خاڵەکانی یانەی یۆڤانتۆس لە پێشەنگ بووە 75 خاڵ و یانەی لازیۆ دووەمە بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this