وتەبێژی حکومەتی عێراق: دەستوور دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

0
252

SNN

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی دەستووری بەردەوامە لەبارەی چەندین پرسی هەلپەسێردراو، و دەستوور دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لەنێوان بەغدا و هەولێر.

ئەحمەد موللا تەڵال دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا، تیایدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی رایگەیاند: “سەردانی شاندەکان لەهەردوولا بەردەوامن بە ئامانجی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوانیاندا لەسەر بنەمای دەستوور”.

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سیستەمی فیدراڵی لە عێراق بە ئەزموونێکی نوێ لە وڵات لە قەڵەمدا و باسی لەوە کرد کە لەپێناو قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا لەگەڵ حکومەتی ناوەند پێویستی بە کاری زیاتر و گفتوگۆی زیاترە.

هەروەها لەبارەی مەرج و داواکارییەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئێمە لە بەغدا جگە لە گفتوگۆ هیچی دیکەمان نییە، هەموو هێزە سیاسییەکانیش لە کوردستان بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە، زۆر شاند لە هەرێمەوە هاتوونەتە بەغدا و زۆر شاندیش لە حکومەتی فیدڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە لەپێناو چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا”.

ئەحمەد موللا لەبارەی هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان حکومەتی هەرێم و بە‌‌غدا، ئاماژەی بەوە کرد کە وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی روونکردووەتەوە کە بۆشایی ئەمنیی هەیە و ئەگەری ئەوەی لێدەکرێت پاشماوەکانی داعش ئەو بۆشاییە بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، بۆیە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە بە ئامانجی بەرگرتن لە کردە تیرۆریستیەکانی داعش.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this