گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 8/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- میلانی شێت.
- بە ئەنجامی 2-0 دواکەوت لە سانسێرۆ، جەنگا لە پێناو گەڕانەوەو توانی یانەی یۆڤانتۆس 4-2 تێکبشکێنێت.
- لیاو هاتە ناوەوەو شتەکانی گۆڕی: سێ گۆڵی رۆسۆنێری لە 5خولەکدا.
- بەڵام بیانکۆنێری جیاوازی خاڵەکانی بە 7 خاڵ هێشتەوە.
- ئای لە یانەی لازیۆ پەشیمان بووەوە نەیتوانی براوە بێت، کایسیدۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بکات بەڵام لیچی توانی یاریەکە 2-1 بباتەوە.
- توڕەیی ڤیۆلا بەڵام ریبەری یاری دەکات.
- یانەی تۆرینۆ لەگەڵ بریشیا یاری دەکات بۆ دەرفەتی مانەوە.
- کۆنتی 18 خاڵی لەدەستداوە تا ئێستا، پلەی دووەمی هێشتا ئەگەری گەڕانەوەی بۆی هەیە.
تۆتۆ سپۆرت:
- ئەیسی میلانی گەورە.
- رابیۆتی شێت.
- رابیۆت و رۆناڵدۆ گۆڵ دەکەن، بەڵام ئەیسی میلان لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ و کیسی و لیاو ئەنجامەکە هەڵدەگەڕێننەوە.
- ربییچ گۆڵی چوارەمی کردو گەڕانەوە سەرسوڕهێنەرەکەی تەواو کرد.
- ساری نەیتوانی دەرفەتی زیادکردنی خاڵەکانی لەگەڵ لازیۆ زیاد بکات کاتێک لازیۆ 2-1 بە یانەی لیچی دۆڕا.
کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- شێتی نازناوی ئیسکۆدیتۆ.
- یانەی لازیۆ 2-1 بە لیچی دەدۆڕێت و ئەیسی میلان 4-2 لە یۆڤانتۆس دەباتەوەو جیاوازی خاڵەکانیان وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
- بردنەوەی رۆسۆنێری: ئیبرا، کیسی، ریبیچ و لیاو گۆڵەکانی رابیۆت و رۆناڵدۆ هەڵدەوەشێننەوە، بەڵام ئینزاگی راهێنەری لازیۆ شکستیهێنا لە سەرکەوتن و جیاوازیەکەی بە 7 خاڵ هێشتەوە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی