کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتیان راگرت

0
279
مانگرتنى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى

SNN

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەری کارمەندانی هاتووچۆی ناڕازی بۆ ماوەیەکی کاتی راگرتنی بایکۆتی راگەیاند.

توانا سەردار نوێنەری کارمەندانی هاتووچۆی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “ئێمە بە راوێژ لەگەڵ یەکتر بڕیارماندا تا 25ی تەمووز بایکۆت رابگرین لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشار کە بەڕێزیان داوایانکرد چەند رۆژ مۆڵەتیان پێبدەین کە هەستێت بە جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی کارمەندانی ناڕازی”.

سەبارەت بە داواکارییەکانیش رایگەیاند: “بڕینی مووچە هێڵی سوورە بە هەموو شێوەیەک”.دووەم داواکارییان ئەوەیە کە دەبێت 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر تا ماوەی دیاریکراو داوکارییەکانمان جێبەجێ نەکرا درێژە بە بایکۆت دەدەین و هەڵوێستی زۆر توندترمان دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this