هەولێر.. نزیكەی هەزار دار لەناوچوون

0
488
Hawler - Muslim Fakhri 01

SNN-مەودا مستەفا

سەرۆكی رێكخراوی ئافیاری ژینگە پارێز رایدەگەیەنێت: بەهۆی رەشەباكەی ئەم هەفتەیەی سنووری هەولێری گرتەوە بەو هۆیەوە نزیكەی هەزار درەخت شكاون و لەناوچوون. 

ئاسۆ شكاك، سەرۆكی رێكخراوی ئافیاری ژینگەی بە  SNN راگەیاند: بەداخەوە بەهۆی رەشەباكەی ئەم هەفتەیەوە نزیكەی هەزار دار لە هەولێر لەناوچوون،  زۆرینەی ئەو دارانەی كە شكاون تەمەنێكی زۆریان هەبووە، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەكەین دووبارە هەڵمەتێك دەست پێبكەن بەمەبەستی ناشتنی داری تازە لەو شوێنانەی كە دارەكانی لێ شكاوە .

لای خۆشیەوە ڕێبین ئەحمەد بەرێوبەری ئەندازە و پاركەكان لە بەرێوبەرایەتی شارەوانی هەولێر وتی: ئێمە لە پلانی خۆمان دامانناوە لەبری ئەو هەزار دارەی لەناوچووە زیاتر لە دوو بۆ سێ هەزار دار بچێنین، بەڵام ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ناتوانین هیچ دارێك بچێنینەوە،  لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز هەڵمەتی دار و نەمام چاندن دەست پێدەكەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this