“کۆمپانیایەک لەهەرێم هەیە پشکەکانی هاوشێوەی ئەپڵ-ە و کەسیش نازانێ لەکوێیە”

0
430

مەودا مستەفا-SNN

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “كۆمپانیایەك بەناوی (كەپ كۆ) دانراوە لەهەرێم، پشكەكانی لە بۆرسەی جیهانی بەقەد پشکی كۆمپانیای ئەپڵ-ە، لەكاتێكدا كەس نازانێت ئەو كۆمپانیایە لەكوێیە”.

دەشڵێت: “لە هەموو قازانجێكی نەوتی ئەگەر بیست دۆلار بێت، بەگوێرەی گرێبەست كۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت نزیكەی 6 بۆ 8 دۆلار دەبات”.

بەوتەی گەزنەیی، ئەو كۆمپانیایە (كەپ كۆ) قازانجی خۆی بەڕێژەی 2% دەبات، حیساب بكە لە 2007 بۆ 2020 ماوەی 13 ساڵە ئەو پارەیە دەبات و لە 45 ملیار یەدەگی نەوتی كوردستان، 20%ی هەیە .
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند “250 پرسیار و یاداشتی لەسەر ئەو بابەتانە ئاڕاستەی حكومەت كردووە” ئێستا حكومەت دەڵێت: “قەرزارم لەوانە 4 ملیار دۆلاری قەرزی كۆمپانیا نەوتییەکان، لەساڵی 2007 تاوەكو 2020 هەموو ساڵێك حكومەتی هەرێم نزیكەی 30% بۆ 50% داهاتی نەوتی داوەتە كۆمپانیاكان لە بری ئەو قەرزە، دەشپرسێت “ئێ باشە ئەو قەرزە تەواو نەبوو، چونكە ئەو پارەیە نزیكەی 50 ملیار دۆلار دەكات، ئایا وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بایی 50 ملیار دۆلار بووە؟ لە راستیدا نەخێر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this