بەرهەم ساڵح: دەبێت دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق رابگیرێت

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق
SNN-
سەرۆککۆماری عێراق داوا دەکات هەرچی زووە دەستدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاک و سەروەریی عێراق رابگیرێت.
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزانی کۆمەڵێک لەوڵاتانی عەربی لەشاری بەغدا، بەرهەم ساڵح وتی: “پێویستە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمیی هاوکار بن لەدۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ رێگریکردن لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق”.
سەرۆککۆماری عێراق بەپێویستیشی زانی هەماهەنگیی تەواو هەبێت لەنێوان وڵاتانی هەرێمیی و عەرەبدا تا چارەسەری کێشە و ئاڵۆزییە سنوورییەکان لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بکرێت بەشێوەیەکی ئاشتییانە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی