لەنوێترین لێدوانیدا کەین وێست پشتگیری خۆی بۆ ترەمپ راگرت و بووە رکابەری

0
815

SNN

گۆرانیبێژی راپی ئەمریکی کەین وێست و هاوسەری خانمە مۆدێل کیم کارداشیان لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو وازی لە پشتیوانی هێناوە بۆ دووبارە دەرچوونەوەی ترەمپ بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئەو خۆی ئیستا رکابەرێکی سەرسەختی ترەمپ-ە بۆ بوون بەسەرۆکی ئەو وڵاتە.

رۆژی شەممەی رابردوو کەین وێست ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە وا بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

کەین وێست ئاماژە بەوەشدەکات “هەرچییەکم کردبێت تا ئیستا، لێرە بەدواوە کار بۆخۆم دەکەم”، لە هەڵبژاردنەکانی خولی رابردوودا کەین وێست پشتیوانی کابینەکەی ترەمپی دەکرد و توانی دەنگێکی زۆری رەشپێستەکانی ئەمریکا بۆ دۆناڵد ترەمپ کۆبکاتەوە، بەڵام ئەمجارە خودی کەین وێست رکابەرێکی گەورەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this