
بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە ئاشكرایكرد دوای ئاگاداركردنەوەمان لە كاركردنی كۆمپانیایەك لە بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكانی نزیك گوندی (سەرگەت) بە مەبەستی دەرهێنانی كانە بەردەكانی ئەو سنوورە، توانیمان كاركردنی ئەو كۆمپانیایە رابگرین و دەستبگین ب ئامێرەكانیاندا و دۆسیەیان بۆ بكەینەوە.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن بەشێك لە دانیشتووانی گوندی سەرگەتەوە ئاگاداركراینەوە كە چەند كەسێك بە ئامێری شۆفڵ و حەفارە سەرقاڵی تێكدانی سروشتی ناوچەكەن و دارستانە سروشتییەكانی نزیك گوندی سەرگەتیان تێكداوە و بەشێك لە دارەكانیان بڕیوەتەوە، دەستبەجێ پۆلیسی دارستانی بیارەمان راسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە و راگرتنی تێكدانی سروشتی ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی بەو كارە هەستاون كارمەندی كۆمپانیایەكن و مەبەستیان بووە بەبێ ئاگاداری ئێمە بە بڕینەوە و تێكدانی دارستانە سرووشتیەكان سود لە كانە بەردەكانی ناوچەی هەورامان وەربگرن كە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە بۆیە دەستبەجێ تیمێك لە پۆلیسی دارستانی بیارەمان راسپارد بۆ كۆتایی هێنان بە كاركردنی ئەو كۆمپانیایە.
بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە ئەوەشی خستەڕوو، دوای گەیشتنی مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستانی بیارە بەفەرمانی دادوەر و دوای دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەكان، كۆمپانیاكە و كەسەكانیشمان دایە دادگا و دۆسیەی لێكۆڵینەوەشی بۆكراوەتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17