ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە 3 خاڵی قورسی لە دێربی بەدەستهێنا

0
328
دیمەنێک لە یاری بەرشەلۆنەو ئیسپانیۆل

SNN Sport

لە رکابەرییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە 3 خاڵی قورسی لە یاریگای خۆی بەدەستهێناو توانی 1-0 یاری دێربی لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوە.

لە گێمی یەکەم یانەی بەرشەلۆنە خراپترین ئاستی خۆی نیشاندا، بە پێچەوانەوە ئیسپانیۆل چەند مەترسییەکی دروستکرد، ئەگەر تیرشتیگنی گۆڵپارێز نەبوایە،  یانەی بەرشەلۆنە گۆڵی لێدەکراو لەم گێمە دوادەکەوت، لە کۆتایدا بە بێ گۆڵ تەواو بوو.

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە ئانسۆ فاتی بەشداری پێکرد، ئەو یاریزانە لە خولەکی 51 بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو دوای 3 خولەک لۆزانۆ لە یانەی ئیسپانیۆل کارتی سووری وەرگرت، هەردو یانە گێمی دووەمیان بە 10 یاریزانەوە تەواو کرد.

لە خولەکی 56 لویس سوارێز توانی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی بکات،  کە گۆڵی ژمارە 195ی بوو، بووە سێیەم گۆڵکاری یانەی بەرشەلۆنە لە مێژووداو توانی ژمارەکەی کوبالا تێپەڕێنێت.

بەم بردنەوەیە یانەی بەرشەلۆنە خاڵەکانی بووە 76 خاڵ و بە کاتی تەنیا 1 خاڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ دێت، کە ئەمەی دوایی رۆژی هەینی میوانداری یانەی ئەلاڤێس دەکات.

بەم شکستە یانەی ئیسپانیۆل بەفەرمی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزی، ئەمەش پاش کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە 35 یاری ئەم وەرزە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this