“پێنج ساڵی داهاتوو کەشوهەوا گەرمتر دەبێت”

0
249

SNN

رێکخراوی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکات پێنج ساڵی داهاتوو تێکڕا پلەکانی گەرمیای زەوی 1.5 پلەی سەدی بەرزبێتەوە.

رێکخراوی کەشوهەوای جیهان کە لە 193 وڵات پێکهاتووە و بارەگاکەی لە سویسرایە، لە راپۆرتێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو؛ پلەکانی گەرما بە یەکسانی لە هەموو شوێنێک بەرزنابێتەوە و کاریگەرییەکانی گەرمبوونی زەوی لەسەر بەشێک لە ناوچەکان زیاتر دەبینرێت.

هاوکات پێشبینیشی کردووە، ژمارەی رۆژە گەرمەکانی ساڵ زیاتربن بەراورد بە وەرزی سەرما و سۆڵە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا، رێکخراوی کەشوهەوای جیهان رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا زریانی زیاتر رووبدات بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی دەریاکان.

پێشتر شارەزایانی بواری کەشوهەوا رایانگەیاندبوو، بەراورد بە ساڵانی 1850کان، تێکڕا پلەکانی گەرمای زەوی یەک پلەی سەدی بەرزبووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this