
راپەرین
محەمەد مستەفا- راپەڕین
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارە سبەی چوارشەممە 29ی نیسان، مەرزی کێلی لە قەزای پشدەر بکرێتەوە.
جەوهەر رەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بەSNNی رایگەیاند: بەهۆی رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مەرزەکە لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان داخرابوو، هەموو جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزەکە بە تەواوی وەستابوو.
وتیشی”بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم سبەی چوارشەممە مەرزەکە بەرووی جموجۆڵی بازرگانی دەکرێتەوە و کردنەوەی مەرزەکەش بە گوێرەی رێنماییە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت”.
جەوهەر رەسوڵ باسی لەوەشکرد: بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران ئەوان لەرێگەی تیمی خۆپارێزی تەندروستی راپەرینەوە رێنمایی تەندروستی و خۆپارێزی دەدەنە سەرجەم ئەو شوفێرانەی کە لەو مەرزە کاردەکەن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17