گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
591
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 9/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە 9/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • یۆڤیچ بۆ فرۆشتن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید پێشوازی لە هەر گفتوگۆیەک دەکات و گوێ لە گرێبەستەکان دەگرێت کە پێشکەشی لۆکا یۆڤیچ بکرێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید رازی نیە بە ئاستی ئەو یاریزانە و کەسایەتی، دوو گۆڵی لە 770 خولەک یاری کردووە.
  • هەروەها لە ئێستادا جیاکراوەتەوەو یەکێکە لە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەندین کێشەی لە دەرەوەی یانەکە دروستکردووە.
  • ئەلۆنسۆی شوفێری فۆرمۆلا 1 لە ساڵی 2021 لەگەڵ تیمی رینۆ دەگەڕێتەوە.
  • بەرشەلۆنە 1-0 لە ئیسپانیۆل دەباتەوەو سوارێز گەواهی لەسەر دابەزینی ئیسپانیۆل دەدات و فاتی و لۆزانۆ لە یاریەکە کارتی سوور وەردەگرن.

ئاس:

  • فێرناندۆ ئەلۆنسۆی شوفێری ئیسپانی لەگەڵ تیمی رینۆ دەگەڕێتەوەو دەڵێت”من ئامادەم”.
  • بە گۆڵێکی لویس سوارێز یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامی لە کێبڕکێکردن لە لالیگا داو توانی 1-0 لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوە.
  • یۆڤیچ لە ماڵەوە دەمێنێتەوەو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایەو ئامادەی یاری ئەلاڤێس نابێت دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی.
  • هەروەها هازارد رووبەڕووی ئازار بووەتەوە لە ئەژنۆی راستیداو بەوهۆیەوە گومانی بەشداریکردنی دژی یانەی ئەلاڤێس لێدەکرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • لویس سوارێز بەدەستەکانی سزای یانەی ئیسپانیۆل دەدات.
  • سوارێز یانەی بەرشەلۆنە لە کێبڕکێی لالیگا دەهێڵێتەوەو یانەی ئیسپانیۆل دەخاتە پلەیەکی خوارتر، ئەمەش بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 1994وە.
  • هەریەکە لە بەرشەلۆنەو ئیسپانیۆل فاتی و لۆزانۆیان بە کارتی سوور دەکرێتە دەرەوە.
  • فاتی بۆ تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزە دووردەکەوێتەوەو سزای راگرتنی بۆ 3 یاری دەدرێت.

سپۆرت:

  • زەردەخەنەو فرمێسک.
  • لە یارییەکی زۆر زەحمەتدا یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی لویس سوارێز یانەی ئیسپانیۆل بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دادەبەزێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this