باندێکی بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستە لە کەرکوک دەستگیرکران

0
521

SNN

هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی لە کەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە کاریان بازرگانی کردن بووە بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە.

لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە کەرکوک بڵاویانکردەوە، باندێکیان دەستگیرکردووە کە لە دوو ژن و پیاوێک پێکهاتوون، کە بازرگانییان بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو باندە دانیان بەوەدا ناوە کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کڕین و فرۆشتنیان بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە کردووە و لەوبارەیەوە وتەیان لێوەرگیراوە و ئاراستەی دادگای تایبەت کراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this