بەناوبانگترین ئەو کۆمپانیایانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە مایەپووچبوونیان راگەیاند

0
308

SNN

کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا قەیرانێکی گەورەی ئابووری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی بۆ کۆمەڵێک کۆمپانیا کە لە ساڵی 2020 مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاند و چیتر توانای ململانێیان لەنێو بازاڕدا نەما.

زۆربەی ئەو کۆمپانیایانەی کە مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاند چەند ساڵە بوونیان هەیە و لقیان لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە بۆ نموونە کۆمپانیای (چەکی چیز) کە لە ساڵی 1977 بوونی هەیە و تایبەتە بە دروستکردنی خواردنی منداڵان لە چەند مانگی رابردوودا مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند.

یەکێکی تر لەو کۆمپانیایانەی کە لە مانگی حوزەیران مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند کۆمپانیایی JCPenney بوو کەل قی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەبوو، تایبەتبوو بە جلوبەرگ، هەروەها براندی بەناوبانگی جلوبەرگ J. CREW کە لەساڵی 1983وە دامەزراوە.

برادنی بەناوبانگی Claire’s تایبەت بە ئاڵتون و ئێکسسوارات لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا مایەپووچبوونی راگەیاند، هەروەها گەورە کۆمپانیای یاری منداڵان کە لە ساڵی 1957 وە بوونی هەیە بە ناوی Toys R US بەهەمانشێوە مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و سەرجەم لقەکانی لە سەرتاسەری جیهاندا داخست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this