وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد

0
273

SNN

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە دەرەوەى وڵات بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن.

به‌پێی نوسراوێکی وەزارەتەکە کە واژووی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، ئاسانكاری بۆ خوێندكاره‌كان كراوه‌ و هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وامن له‌ خوێندن، وه‌كو خوێندنی ئاسایی بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بن یان گه‌ڕابنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌، ئه‌و خوێندكارانه‌ی هێشتا ده‌ستیان نه‌كردوه‌ به‌ خوێندن، ناكرێت به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌ستپێبكه‌ن و بۆیان هه‌ژمار ناكرێت.

هاوکات داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات بۆ هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ به‌ڵگه‌ و دۆكۆمێنت پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ مۆڵه‌تی خوێندنیان ته‌واوبووه‌ و خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو نه‌بووه‌، پێویسته‌ داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بكه‌ن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this