لەڕاپەڕین پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون

0
309

SNN-محەمەد مستەفا

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 287 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون و 12 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیلەدەستداوە، هاوکات زۆرینەی تووشبووانی ڤایرۆسەکەش لەو سنوورە لە رەگەزی پیاوانن.

تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 2011 پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 287 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمار کراون و هاوکات 12 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە .

ووتیشی ” تووشبووانی ڤایرۆسەکە زۆرینەیان پیاون بە جۆرێک له کۆی 287 تووشبوو، 176 تووشبوویان پیاون و 104 تووشبووش ئافرەتن، هەروەها 7 منداڵیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون ”

باسی لەوەشکرد : ئەو کەسانەشی کە گیانیانلەدەستداوە بە ڤایرۆسەکە پێک دێن لە 6 پیاو و 6 ئافرەت، لە بەرامبەریشدا 58 کەس بە تەواوی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this