لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ئەلاڤێس

0
931
زیدان

SNN Sport

سبەی هەینی لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.

راهێنەری ریاڵ مەدرید زیدان، ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی مەشق  وراهێنان لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەکە کردو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لە رێگەی ڤیدیۆوە دایەوە.

زیدان وتی:  بیر لە بردنەوەی نازناوی لالیگا لە ئێستادا ناکەینەوە، تەنیا بیر لە بردنەوەی یاریەکەی سبەی دەکەینەوە، ئێمە تا ئێستا هیچ شتێکمان بەدەست نەهێناوە، ئەم یاریەش وەکو یارییەکانی تر قورسە، لە دۆخێکی باشداین و تیشک دەخینە سەر یاریەکەی سبەی، سەیری هەموو یارییەکانی یانەی بەرشەلۆنەم کردووە چونکە تۆپی پێم خۆش دەوێت،بەڵام قسە دەربارەی ئاستی  و باش و خراپی ناکەم”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:ئیدن هازارد تووشی ئازار بووە لە ئەژنۆیدا، پێکان نیە،بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵمان راهێنانی کردووە، بە هیواین لەگەڵمان بێت بۆ ئەو یاریانەی کە ماومانە لەلالیگا و خولی یانە پاڵەوانەکان، یۆڤیجیش دڵخۆش نیە ئەوەی لەسەری دەوترێت، ئەو هێرشبەرێکی نایابە، راستە زۆر یاری نەکردووە،  بەڵام لاوەو  من پشتی پێدەبەستم، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ڤینسیۆس هەڵە بووە،  من ئەنجامەکەی نازانم، بەڵام ئەو پشکنینی تری کردووەو لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەنجامەکەی دەبینین، ئەسینسیۆویش لە دۆخێکی باشە ماوەیەکی زۆر دوورکەوتەوەو ئێستا باشە، ڤارانیش سبەی یاری دەکات، من نامەوێت مەترسی لەسەر یاریزان دروست بکەم، ئەو لە %100 ئامادەیە”.

لە کۆتایدا وتی: مارسێلۆ تووشی پێکانێکی سوک بووە،  ئەمڕۆ راهێنانی نەکردووە، با ببینین بزانین دۆخی چی لێدێت لە رۆژانی داهاتوو، ئەو پشکنینی تیشکی بۆ دەکرێت، پێکهاتەی سبەی  بە نسبەت منەوە رونە، بەڵام بە ئێوەی ناڵێم کێ یاری دەکات و کێ یاری ناکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this