103 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

0
128

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 170 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 623 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا 103 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه‌: ” له‌ كۆى 11 هه‌زار و 809 پشكنین كه‌ ئه‌نجامدراون 2 هه‌زار و 170 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له‌ ماوه‌ى رۆژى رابردوودا هه‌زار و 623 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “103 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 69 هه‌زار و 612 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 39 هه‌زار و 502 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 415 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 2 هه‌زار و 882 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this