هاووڵاتییانى دارەتوو به‌هۆى به‌رده‌وامى كێشه‌ى كهمئاوى گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

وێنه‌یه‌كى گردبوونه‌وه‌كه | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
بەهۆی كێشەی كەمئاوی و نەبوونی بیر لە گەڕەكەكەیان ژماره‌یەك هاووڵاتی لە ناحیەی دارەتووی سنووری قەزای دەشتی هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد عەلی، دانیشتووی ناحیەی دارتوو و بە (SNN)ی راگەیاند: ” ماوەی چەند مانگە دۆخمان زۆر خراپە بەهۆی نەبوونی ئاو و نەبوونی بیر لە گەڕەكەمان و بەرپرسانیشمان ئاگادار كردۆتەوە، بەڵام كەس بەدەم داواكاریەكەمانەوە نەهاتووە”.
وتیشى: “سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسى كۆرۆناوە خەڵك بێكارە و لە ماڵەوەیە و هیچ داهاتێكی نییە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاو لە گەڕەكەكەمان دەبێت بە بڕی 10 ھەزار دینار رۆژانە ئاو بكڕین”.
بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه (SNN) پەیوەندیی كرد بە ئاری ئەحمەد، بەڕێوه‌بەری گشتی ئاوی هەولێر ، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.
بەهۆی كەمی خزمەتگوزارییەكان و نەبوونی ئاو لە پارێزگاكە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لە چەند گەڕەكێكی هەولێر گردبوونەوەی هاووڵاتییان بەڕێوەچوو، تا ئێستاش كێشەی كەمی ئاو لە ژمارەیەك گەڕەكی هەولێر بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە و دیاریش نییە كەی بە یەكجاریی چارەسەر دەكرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پێشتر فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ئێمه ده‌ستمانكردووه به بڕینى سه‌رچاوه‌ى ئاوى ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئاویان به زێده‌ڕۆ راكێشاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوى ته‌واوى زه‌ریاى ئهتڵسیش به‌ده‌ستى ئێمه‌وه بێت به‌و بێپلانییهى كه ئێستا له هه‌ولێر هه‌یه ناتوانین كێشه‌ى كه‌مى ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17