كوڕه‌كه‌ی سیمیونی خه‌ون به‌ ئه‌تلەتیكۆ مه‌دریده‌وه‌ ده‌بینێت

0
398
سیمیۆنی و کوڕەکەی

SNN Sport

جیۆڤانی سیمیۆنی یاریزانی یانه‌ی فیۆرنتینای ئیتاڵی کە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی کالیاری یاری دەکات، دانی به‌وه‌دانا كه‌ خه‌ون به‌ یاریكردن بۆ یانه‌ی ئه‌تلتیكۆ مه‌درید ده‌بینێت له‌ داهاتوودا، به‌ چاپۆشیكردن له‌ بوونی دییەگۆی باوكی.

سیمیۆنی  له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی ( ESPN) ده‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌ وتی ” ئه‌وه‌م زیاتر له‌ هه‌مووشتێكی تر ده‌وێت ، چونكه‌ من له‌ منداڵییه‌وه‌  خه‌ونم به‌وه‌وه‌ ده‌بینی ، بێگومان رۆژێك هه‌ر ده‌چم بۆ ئه‌و یانەیە “.

وتیشی ” باوكم راهێنه‌ر‌یانه‌ ، به‌ڵام ئەگه‌ر ئه‌ویش له‌و‌ێ نه‌بێت حه‌ز ده‌كه‌م بڕۆم ، چونكه‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینم له‌ ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه‌ و ئه‌مه‌شم ده‌وێت “.

هه‌روه‌ها وتیشی ” هێشتا هیوادارم كه‌ باوكم رۆژێك له‌ رۆژان راهێنانم پێبدات ، ئەگه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌سته‌م بێت “.

سیمیونی كوڕ ئاشكرایكرد كه‌ گۆنزالۆ هیگواینی هاونیشتمانی نمونه‌ی باڵایه‌تی  له‌ تۆپی پێ و رایگەیاند” بێگومان هیگواین نمونه‌ی باڵامه‌ ، حه‌ز بە چۆنیه‌تی جوڵه‌ی ده‌كه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا كاتێک یۆڤانتۆس یاری ده‌كات سه‌یریان ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی  ببینم چۆن هیگواین ده‌جوڵێت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this