
سیبایۆس
زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، دانی سیبایۆسی یاریزانی هێڵی ناوەندی دەخاتە لیستی رەشەوەو ئەو یاریزانە لە پلانەکانی دووردەخاتەوە.
بەهۆی دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی، سیبایۆس لە هاوینی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە کرد،لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەو یاریزانە خواستنەکەی کۆتایی دێت و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی شاهانە.
ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، زیدان پشت بەو یاریزانە نابەستێت،ئەو راهێنەرە دەرگای بۆ چوونی کردووەتەوەو نایەوێت لە داهاتوودا پشتی پێببەستێت و هاوشێوەی بەیڵ و جەیمس لە لیستی رەشی دەرکراوەکان دایناوە.
سیبایۆس لە هاوینی رابردوو بۆ زیاتر خولەکی یاریکردن پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە کرد،ئەمەش لە پێناو ئەوەی بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و ئۆڵۆمپیاد بکات، بەڵام هەردو پاڵەوانێتیەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراو لە ئێستادا ئەو یاریزانە متمانەی زیدانی راهێنەریشی لە دەستداوە، ئەو راهێنەرە فەرەنسییە نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17