به‌هۆى فڕێدانى ماسك و ده‌ستكێشه‌وه ژینگه له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌دایه

فڕێدانى ماسك و ده‌ستكێش | فۆتۆ: Laurent Lombard / Opération Mer Propre
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا رۆژانه هاووڵاتییان ماسك و ده‌ستكێش به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ژینگه دروستكردووه، شاره‌زایه‌كی بوارى ژینگه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌و ده‌ستكێش و ماسكهى كه فڕێده‌درێت ئه‌گه‌رى هه‌یه نه‌هه‌نگێك بكوژێت”.
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى كه كۆكراونه‌ته‌وه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه مانگانه له جیهاندا، “129 ملیار ماسك و 65 ملیار ده‌ستكێش به‌كارده‌هێنرێن، بۆ خۆپارێزى و پاشان فڕێده‌درێن”، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌هۆى داخرانى كارگه‌كان و وه‌ستانى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل و فڕۆكه و كه‌شتییه‌كان ژینگه‌پارێزان ئامارى دڵخۆشكه‌رییان له‌باره‌ى تهنكبوونى چینى ئۆزۆن و پاكبوونهوهى هه‌وا و ژینگه به گشتى راگه‌یاند، به‌ڵام ئێستا هاوكێشه‌كان خه‌ریكه به‌هۆى زیاد له پێویست به‌كارهێنانى ده‌ستكێش و ماسك پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه له ژیانى ئاویی ده‌كه‌ن.
دوگ گرێس، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى پارێزگاریكردن له ژیانى ئاویى له به‌ریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى فڕێدانى ماسك و ده‌ستكێش له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى (BBC) كردوویه‌تى ده‌ڵێت: “ئه‌وه گرنگه كه ئێمه بزانین كه پێشت بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئێمه قه‌یرانى زۆر قوڵمان هه‌بووه، له بابه‌تى فڕێدانى پلاستیك بۆ ناو زه‌ریاكان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بزانین فڕێدانى ده‌ستكێشێك یان ماسكێك ئه‌كرێت نه‌هه‌نگێك له ده‌ریادا بكوژێت”.
ئه‌و پسپۆڕه ژینگه‌ییه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ره‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستكێش یان ماسكه‌كه فڕێده‌دات به كارێكى ئاسایی بزانێت و پێى وابێت ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه بۆ رۆژه‌كه پاراستوویه‌تى و ئیتر پێویستى پێى نه‌ماوه، به‌ڵام گرنگه بزانێت فڕێدانى به خه‌مساردییه‌وه به‌بێ بیركردنه‌وه له ژینگه چ كاره‌ساتێك ده‌خولقێنێت، ئه‌مه‌ش گرنگى به‌رپرسیارییه‌تیمان بۆ ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر ره‌فتاره بچووكه‌كانمان كه چ گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره دروستده‌كه‌ن له كۆتاییدا”.
وادەی کۆتايهاتنی خۆڵبارينی ئەمڕۆ بزانە
1 هەفتە لهمهوپێشوادەی کۆتايی هاتنی خۆڵبارين راگەيەندرا
1 هەفتە لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش