مەرجەکانی گەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق راگەیەنرا

0
347

SNN-

ژووری ئۆپراسیۆنی سەلامەتی نیشتمانیی عێراقی چەند رێكکارێکی نوێی بۆ ئەو هاووڵاتییانە دانا کە مەرامیانە گەشت بۆ دەرەوەی عێراق بکەن، یاخود بگەڕێنەوە.

بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی عێراق لەڕۆژی 17ی مانگی ئازاری رابردووەوە قەدەغەی گەشتکردنی لەعێراق و بۆ ناو خاکی عێراق راگەیاند.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند “رێگە بەهاموشۆکردنی هاووڵاتیانی عێراق دەدریت گەشت بکەن بۆ دەرەوەی وڵات بەو مەرجەی بەڵێننامە پڕ بکەنەوە و رازی بن 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن لەدوای گەڕانەوەیان لەگەشتەکەیان”.

هاوکات ئەو هاووڵاتییانەی خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق دەبێت پشکنینی خێرا و سەرجێگەیان بۆ بکرێت، دوای دڵنیابوون لەتەندروستییان، رێگە دەدرێت دوای 14 رۆژ بگەڕێنەوە ناو خێزانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this