نرخی نەوت دابەزی

0
371

SNN

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوت بە 41 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 38 دۆلار و 96 سەنت دەفرۆشرێت.

بەو پێیەش نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە رێژەی 1.67% دابەزیووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 1.32% دابەزیووە.

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی ئەوەش هۆکارەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێندرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this