گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 10/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
432
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  هەینی 10/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆی.
  • یاری بەرشەلۆنە و ناپۆلی لە ناو یاریگای کامپ نۆ بەڕێوە دەچێت.
  • یاریەکە لە 7 یان 8ی مانگی ئابی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و  ئەگەر بەرشەلۆنە براوە بوو، یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی لە 12تا 23ی  هەمان مانگ لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدات.
  • ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی و قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدرێت.

سپۆرت:

  • تایبەت: پیانیچ ئامادەکاری بۆ ساتی پەیوەندیکردنی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.
  • لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەگاتە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ خێزانەکەی و  لەگەڵ چێشتلێنەرەکەی لەگەڵ راهێنەرێکی توانای جەستەیی.
  • سوارێز باشترینە بۆ هەتا هەتایە.
  • هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە توانیویەتی پارێزگاری لە رێژەی گۆڵکردنەکەی بکات دوای ئەوەی پێکانی تێپەڕاند و بەردەوام دەبێت لە یانەکەو یاریزانێکە کەس ناتوانێت دەستی لێبدات لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە.
  • سوارێز توانی کوپالا تێپەڕینێت و ببێت بە سێیەم گۆڵکاری مێژووی یانەکەی بە195 گۆڵ و  توانیویەتی 4 خاڵ بە یانەکەی بدات لە دوای دەستپێکردنەوەی خولەکان.
  • بەرشەلۆنە لەگەڵ ناپۆلی لە ناو یاریگای کامپ نۆ یاری دەکات.

مارکا:

  • هازارد خولی ئیسپانیا لە باوەش دەگرێت.
  • سێیەم یاریزانی بەلجیکیە کە لەوانەیە یەکلاکەرەوە بێت  بۆ یەکلاییکردنەوەی کێبڕکێی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە .
  • ڤینسیۆس  لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکاندایە بۆ یاریەکەی ئەلاڤیس، ئەمەش پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی یەکەمی روون نەبوو، ئەو بە تەواوی گەڕایەوە.
  • ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئیتحاد رووبەڕووی مانچستەرسیتیدەبێتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • سڤییاو خیتافی بە ئەنجامدانی یەک یاری لە ئەڵمانیا رووبەڕووی رۆماو ئینتەرمیلان دەبنەوە.

ئاس:

  • زۆرترین فشار.
  • هازارد دەگەڕێتەوە بۆ یاری ئەلاڤێس  کە ئەم یانەیە دەیەوێت  خۆی رزگار بکات لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەیدا لە دابەزین و ئەمەش دوای ئەوەی مەدرید تەنیا یەک خاڵ لە بەرشەلۆنەوە لە ئێستادا دوورە.
  • بانێگاو مونیر حەدادی گۆڵ بۆ یانەی سڤییا دەکەن و 2-1 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دەبنەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this