فۆرمۆلا1 بۆ جاری دووه‌م ماوه‌ی راگرتن درێژ ده‌كاته‌وه‌

0
474
فۆرمۆلا

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ئۆتۆمبێل، درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی كۆمپانیاكانی تیپ و دروستكه‌ری بزوێنه‌ران له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا1 بۆ دووه‌مین جار راگه‌یاند، ئەمەش بۆ ماوه‌ی 63 رۆژی  له‌ سه‌ر یه‌ك به‌هۆی ڤایرۆسی كورۆناوه‌ .

یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی ” ئه‌نجومه‌نی جیهانی بۆ وه‌رزشی بزوێنه‌ره‌كان  درێژكردنه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردو ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ حوزەیران جێبه‌جێبكرێت  به‌ پێی واده‌كانی داخستنی تیپه‌كان ،پاش 35 رۆژی  رابردوو”.

راگرتن  سه‌ره‌تا له‌ مانگی ئازار بوو ، کێبڕکێکانی وه‌رزشه‌كه‌ بە هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ بوو بۆ ركابه‌رییه‌كان له‌ ئایاردا ، ده‌بوایه‌ راگرتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 21 رۆژ به‌رده‌وام بێت ، به‌ڵام  له‌ مانگی نیسان جارێکی تر درێژ كرایه‌وه‌ .

هه‌میشه‌ تیپه‌كان  له‌ مانگی ئاب-دا پشوو وه‌رده‌گرن ، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ ئێستادا به‌رده‌ست نیه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی فۆرمۆلا1 كات به‌ده‌ست بهێنێت  بۆ سازكردنی پێشبڕكێ دواخراوه‌كان به‌ هۆی ڤایرۆسی كورۆناوه‌.

فۆرمۆلا1 هیواداره‌ وه‌رزەکە  له‌ ته‌مووزی داهاتوو  له‌ نه‌مسا ده‌ستپێبكات ، به‌ بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ئەگه‌ر حكومه‌ت  هێمای سه‌وزی هه‌ڵكرد .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this