تەندروستی هەرێم: وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەروێشەکان دەڕوانین

وێنە: بەندەن عەتا/مێترۆگرافی
SNN
وتەبێژی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌كو هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروێشەکان دەڕوانێت و بە مەترسی تەندروستی سەیریان دەکات.
محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بە دەنگی ئەمریکای وتووە: “پێویسته هاووڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره به‌ركه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نه‌بێت و دانانی ئه‌و پرسه‌یه‌ش كارێكی زۆر ناته‌ندروست و نازانستییە.”
باسی لەوەشکردووە، “هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئێستادا مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌یە و دەکرێت كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی به‌دوادا بێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “مه‌ترسیه‌كه هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه دەروێشەکانی پێیدا تێپه‌ڕ بوون.”
دوێنێ بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە بەخاکسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادری، سەدان مورید و دەروێشی تەریقەتەکە لە باشماخ و چەند بازگەیەکی دیکە بەبێ پشکنین تێپەڕین.
هەواڵی زیاتر
-
خوشک و برا خنکاوەکانی داقووق دۆزرانەوە
2020-05-21 -
میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە رێکدەکەوێت
2020-12-30 -
میسی تا 2023 گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە
2020-06-17
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17