
دیبالا
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، تا ئێستا لە دەست ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری نەبووەو هێشتا لە جەستەیدا ئەو ڤایرۆسە بوونی هەیە.
پێگەی چرینگیتۆی ئیسپانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردووەتەوە، دیبالا بۆ جاری چوارەم پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداوە و پشکنینەکان ئەرێنیی بووە.
دیبالا لە 21ی ئازاری رابردوو لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام توشبوونی خۆی و خۆشەویستەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەڵام ئەمە چوارەمجارە پشکنین ئەنجام دەداتەوە و تا ئێستا چاک نەبووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەردو هاوڕێیەکەی رۆگانی و ماتیۆدی لە یانەی یۆڤانتۆس پێشتر توشی ئەو ڤایرۆسە بوون، بەڵام چاکبوونەوەیان لە پێگەی فەرمی یانەی یۆڤانتۆس راگەیەنرا.
لە ئیتاڵیا ژمارەی توشبووان 201000 هەزاری تێپەڕاندووە و زیاتر لە 27000 هەزار کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17