بۆ واژۆکردنی گرێبەستی نوێ سەفەری بەغدای کرد بەڵام بە خنکاوی دۆزرایەوە

0
350
کەرار ئیبراهیم

SNN Sport

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق ئاشكرایان كرد كه‌ ته‌رمی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ كه‌رار ئیبراهیم له‌ ناو  ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایه‌وه‌.

به‌ پێی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆ بێت هێزێكی پۆلیس ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ته‌رمی ئیبراهیم-یان له‌ ناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزییه‌وه‌  له‌ ناوچه‌ی سه‌عدون له‌ به‌غداد .

ته‌رمه‌كه‌ش گواسترایه‌وه‌  بۆ فەرمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ، پاش ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری خنكانی پێوه‌ دیار بوو ، هه‌روه‌ها په‌راو‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

ئه‌ژمارێك له‌ ( تویته‌ر ) بە ناوی ” نه‌واف ئاسیاوی ” ئاشكرایكرد كه‌ ” كه‌رار له‌ ناوی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌ خنكاوی دۆزرایه‌وه‌ له‌ كاتی رۆیشتنی بۆ به‌غداد بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ “.

كه‌رار كه‌ له‌ شاری به‌سڕه‌ نیشته‌جێیه‌  له‌ به‌غداد بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دووه‌مین جار  له‌گه‌ڵ  تیپی ته‌ڵە‌به‌ نوێ بكاته‌وه‌.

ئه‌و گۆڵپارێزە ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ له‌و گۆڵپارێزانه‌یه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تیپی مینا ده‌ركه‌وت پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ ، هه‌روه‌ها له‌ پێكهاته‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بوو له‌ خولی یارییه‌ ئۆڵۆمپیه‌كان كه‌ له‌ ریۆ دی جانێرۆی به‌رازیلی ساڵی 2016به‌رێوه‌چوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this