له‌ سه‌یدسادق هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی بەڕێوەدەچێت

0
235
قه‌زاى سه‌یدسادق

SNN – عەلی حەمە سەعید
قایمقامی سەیدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی قەزای سەیدسادق تەواوبوون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵدەبژێرین.

دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق بە (SNN)ی راگەیاند: “لەسەر بڕیار و رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران و دوای كۆتایی هاتنی وادەی یاسایی دەستبەكاربوونی ئەندامانی ئێستای ئەنجومەنی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی ئامادەكاری تەواومانكردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی سەیدسادق، دواتر رادەستكردنیان بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەبه‌ستی پەسەندكردنییان”.

وتیشى: “ئەو كەسانەی كە دەبنە ئەندامی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی سەیدسادق، مەرجە فەرمانبەربن لە یەكێك لە دامودەزگا حكومییەكانی سنوورەكە و بەڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەكان دیاریدەكرێن، دواتر لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراواندا هەڵدەبژێردرێن كە ژمارەیان هەشت ئەندام دەبن”.

قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو: “جیاواز لە ئەندامانی پێشوو كە مانگانە بڕی 500 هەزار دیناریان وەردەگرت، ئەم ئەندامانە هیچ بڕە پارەیەك وەك مووچەی مانگانە وەرناگرن، هاوكات ئەركی ئەم ئەنجومەنەش دیاریكردن و بڕیاردانە لەسەر ئەو پرۆژە و كارانەی كە پێویستە بۆ قەزای سەیدسادق ئەنجام بدرێن و لە بەرژەوەندی گشتی قەزاكەدان و مانگانەش كۆبوونەوەی تایبەت بە خۆیان دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this